کەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت؟

سەرچاوەیەک لە بەغداد، کاتی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم ئاشکرادەکات.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، ئەگەر دوێنێ چوارشەممە، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی کانوونی دووەم رادەستی بەغداد بکرایە، ئەمڕۆ مووچەی ئەو مانگە خەرجدەکرا.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی رادەستکردنی 120 ملیار دینارەکە دواخرا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو رێکارەکان تەواودەبن و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی کانوونی دووەمی رادەستی حکومەتی عێراق کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرناكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و…
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ له‌م به‌نزینخانانه‌ى سلێمانى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

له‌چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كى سلێمانى سبەینێ دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار بەردەوامی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی…
Total
0
Share