ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، بە گەشتێکی دیپلۆماسی سەردانی هەرێمی کوردستان و بەغداد بکات و تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی، کۆبوونەوەیەتی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە و گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، جان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، گەشتێکی دیپلۆماسی سەردانی هەرێمی کوردستان و بەغداد بکات و تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی بریتین لەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی (هەسەدە) کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات.

جان نویل بارۆت دەڵێت، ئەم رێککەوتنە بۆ فەڕەنسا گرنگە، چونکە هەم بەرژەوەندییە ئەمنییەکانیان دەپارێزرێت و هەم ئاسایشی زیندانەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، مسۆگەردەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە تۆمارنەکراوەکان بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە تۆمارنەکراوەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوامە
Total
0
Share