هەرچەندە جوتیاران دەستیان بە چاندنی گەنمی وەرزی نوێ کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران نییە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی 120 ملیار دینارە، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ خەرجکردنی نییە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، دڵنیایی دراوە لەمساڵدا ئەو بڕە پارەیە خەرجدەکرێت و جوتیاران بەروبوومی رەنجی ساڵی رابردوویان وەردەگرن.