بۆردی داکۆکی: لەگەڵ داخستنی هیچ کەناڵێکی میدیایی نین

بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانى سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری دادگا، نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک داخران، وێڕای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35ـی ساڵی 2007، داوا دەکەین تەواوی ئازادیی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.”

بۆردەکە راشیگەیاند، ناڕەزایەتیی خۆمان لە داخستنی کەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەردەبڕین و داوا دەکەین تەنیا پاڵپشت بە بڕیاری کۆتایی دادگاکان و لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەریی بڕیار لەسەر دۆسییەکان بدرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، “بۆردی داکۆکی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان، بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی دیموکراسیی بۆ کاری رۆژنامەنووسی و میدیایی لە هەرێمی کوردستان.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share