چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات.
بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچیوەی هەماهەنگیدا ئەنجامی سەردانی وەفدەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئەو پێشنیارانە دەکرێت کە دەربارەی پۆستی سەرۆککۆمار خراونەتەڕوو.
هەربەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا ماوەیەک دیاریدەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتیی کۆمار کە لە دوو رۆژ زیاتر نەبێت، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانیش تاوتوێدەکرێت.