بارانبارین تا کەی بەردەوامدەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بارانبارنی تاوەکو کاتەکانی سبەی بەیانی بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی باکوور و ناوەراستی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت، بەڵام لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، گەرمیان و ئیدارەی راپەرین رێژەی بارانبارینی زیاتر دەبێت و کەهەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای نیوەشەوەوە، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بەرەبەیان  و تاوەکو بەیانی بەمشێوەیە بەردەوامدەبێت، لەگەڵ دروستبوونی توم لە ناوچە جیاجیاکان.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share