عومەر گوڵپی رایدەگەیەنێت، فوئاد حسێن بەو دەسەڵاتە زۆرانەی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو هەیبووە، جگە لە کێشە، هیچ کاریگەرییەکی ئەرێنی و باشی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، ” د.فوئاد حسێن، چوار ساڵە کەسی دووەمی حکومەتە لە بەغداد، هەروەها بێجگە لەوەی جێگری سەرۆکی حکومەتە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئابورییە، کە تەیف سامی، وەزیری دارایی ئەندامییەتی، بەڵام لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا کە ئەو پۆستە باڵایەی لە حکومەتی فیدراڵ هەیە، بێجگە لە دواکەوتنی بەردەوامی مووچە، شەش مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیش نەدراوە، ئێستەش جەنابیان کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەو بەغدادەی کە حزبەکەی (پارتی)، لە کوردستانەوە بە زمانی کوردی بە دوژمنی دەزانێت و دەڵێن، “خەتای بەغدایە مووچە نادرێت و دوادەکەوێت”.
دەشڵێت، پرسیارەکە ئەوەیە، فوئاد حسێن بۆ شەڕی پۆستی سەرۆککۆمار دەکات؟ ئەو پۆستە چ خێرێکی بۆ خەڵکی کوردستان تێدایە وا ئەو کێبڕکێ توندەی لەسەر دەکەن، بەجۆرێک تەنانەت بوونەتە هۆی کێشە بۆ عەرەبی سوننە و شیعەی بەغداد.