روونکردنەوەیەک لە ئەوقافی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لەبارەی لابردنی دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان لەکاتی بانگی بەیانیدا روونکردنەوە دەدات.

عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان بۆ لابردنی دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان لەکاتی بانگی بەیانیدا پێنەگەیشتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت، کە ئەم بڕیارە بەشێوەیەکی رەسمی لەلایەن ئەوقافەوە دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share