شارەزایەکی کەشناسی: ئۆتۆمبێلەکانتان دابپۆشن

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، تەرزەیەکی بەهێز بەڕێوەیە ئۆتۆمبێلەکانتان دابپۆشن.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بای باشووری رۆژهەڵات روویکردووەتە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و پێشبینیدەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خێراییەکەی زیاتر ببێت.

وتیشی، پێشبینیی بارینی تەرزەی قەبارە بچووک و مامناوەند دەکرێت لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربن و ئۆتۆبێلەکانیان باش دابپۆشن، چونکە رەنگە تەرزەکە زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان بگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکەی مەنسور بارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ناڕوونن

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی مەنسـ.ـور بـ.ـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و داهاتەکانی دەچنەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور…
Total
0
Share