بەیانیی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی جەننات ئاباد لە رۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران کەوتەوە.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی تاران، ئاگرەکە لە بازاڕێک کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە ناوچەی نیاش لە چوارڕێیانی جەننات ئاباد، ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە چەند ئاراستەیەکەوە کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بۆ ناوچەکانی دیکە.
روونیشیکردەوە، “تاوەکو ئێستاش هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن بەھۆی توندی و بەرفراوانییەکەیەوە”؛ هیچ زانیارییەکی رەسمی لەبارەی رادەی زیانەکانەوە ئاشکرانەکراوە.