شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆسێشەممەوە بۆ بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە شاری سلێمانی ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت، ناوبەناو باران دەبارێت.
دەشڵێت، هەندێک کات بارانی بەخووڕ دەبارێت، هەروەها ئەگەری تەرزەبارین و روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسیی دروستبوونی لافاوی کاتیی هەیە و خێرایی با هەندێک کات چالاک دەبێت.