هەموو مەڵبەندەکانی سلێمانی نەوتیان پێدەگات؟

وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکەین هەموو مەڵبەندەکانی سلێمانی نەوتیان بەربکەوێت.

سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژانە نەوتمان بۆ دێت و بەردەوامدەبین لە دابەشکردنی؛ چەند بێت دابەشی دەکەین و هەوڵدەدەین گرفت دروستنەبێت.

وتیشی، ساڵی رابردوو زووتر دەستمان بە دابەشکردنی نەوت کرد و بە نزیکەیی هەموو مەڵبەندەکانی سلێمانی بەریانکەوت.

ئاماژە بەوەشدەکات، پێشبینیدەکەین ئەمساڵیش هەموو مەڵبەندەکان بەریانبکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share