نرخی كارەبای مۆلیدە دیاریکرا

کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی یانزە دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی کانونی دووەم، نرخی هه‌ر كاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ک ئه‌مپێر 44 دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی نەبووەتە بەردەوام و مۆلیدەکانیان كاردەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە مۆلیدەی سیتییەکانیش، نرخی کیلۆواتێک بۆ کاتژمێرێک، بۆ مانگی کانوونی دووەم، بریتییە لە 276 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوكات بۆ ئەو سیتیانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتێک 260 دینارە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرتنی دەرمان بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم لە سنووری سلێمانی وەرگرت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاش هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام، ڕەزامەندیی ڕەسمیی وەرگیراوە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی…
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
Total
0
Share