بڕیارە ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان هـ.ـەسـ.ـەدە و حکومەتی دیمەشق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە یەکەم هەنگاودا، کاتژمێر 9:00ـی ئەم بەیانییە، 25 ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
هاوکات لە هەردوو شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی هەمان رۆژ کۆتاییدێت.
چوونەناوەوەی ئاسایشی ناوخۆ وەک دەستپێکی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی هـ.ـەسـ.ـەدە و حکومەتی دیمەشقە؛ کە گرنگترین خاڵەکانی بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و تێکەڵکردنی هـ.ـەسـ.ـەدە لە چوارچێوەی سێ لیوای سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریا، هاوکات کشانەوەی چـ.ـەکدارانی دیمەشقە بۆ شارۆچکەی شەدادی لە باشووری حەسەکە.