ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر دوو رووداوی تـ.ـەقینەوەکەی بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕدەبێت.
رۆژی 1ـی شوباتی ساڵی 2004 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لەکاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی جەژن و پێشوازییکردن لە میوانان، دوو تـ.ـەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی 3ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان روویاندا.
تـ.ـەقینەوەی هەردوو بارەگەکە لەرێگەی چـ.ـەکداری خۆکـ.ـوژییەوە بوون و بەهۆیانەوە 105 هاوڵاتی و کادر و سەرکردەی هەردوو حزبی سیاسیی باشووری کوردستان شـ.ـەهید بوون و چەندانی دیکەش بـ.ـرینداربوون.