ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) ناوەڕۆکی رێكکەوتنی نێوان رۆژئاڤا و حکومەتی دیمەشقی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێكکەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ حکومەتی سوریا، ئاگربەست لەنێوان هێزەکانیان و چـ.ـەکدارانی دیمەشق راگەیەندراوە و هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەسەر یەکخستنی قۆناغ بە قۆناغی هێزە سەربازیی و یەکە ئیدارییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هێزە سەربازییەکانی هەردوولا لە خاڵەکانی بەریەککەوتن و پێکدادانی پێشەوەی شـ.ـەڕ دەکشێنەوە لەبری ئەوان هێزی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆ لە ناوەندەکانی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ جێگیردەبن.
بەگوێرەی رێكکەوتنەکە، فیرقەیەکەی سەربازیی کە لە سێ لیوای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) پێکدێن، درووستدەکرێت و دەچنە ژێر
چەتری وەزارەتی بەرگریی سوریا. هاوکات لیوایەکی تایبەتیش بۆ کۆبانێ پێکدەهێندرێت لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەربازیی سەر بە پارێزگای حەلەب.
هـ.ـەسـ.ـەدە لە درێژەی راگەیەندراوکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، دامەزراوە حکومییەکانی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤا تێکەڵ بە دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریا دەکرێت و فەرمانبەری حکومی بەشێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێندرێن.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە رێککەوتنەکەدا مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاڤا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، مسۆگەر کراوە.