بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوامانکردووە رۆژی یەکشەممە دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.

پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە و رایگەیاند، داوامانکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەیوەست بەم پرسە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی: مووچەخۆرانی هەرێم خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکانیان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە…
Total
0
Share