شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەی هەینی، لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە درێژایی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت.

راشیگەیاند، لە کاتەکانی نیوەڕۆوە، شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە و بە لاوازیش کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو، نمەبارانی کەم و پچڕپچڕ، سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: دەنگۆی بەكارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە دوورە لەڕاستییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەنگۆی بەكارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە دوورە لەڕاستییەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
Total
0
Share