شارەزایەکی بواری کەشناسی: تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو شەپۆلی چڕی بارانبارین بەردەوامدەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چەندین شەپۆلی چڕ و بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلەکەی ئێستا لەسەر زۆرێک لە ناوچەکان بەرەو لاوازبوون و کۆتاییهاتن دەچێت، بۆ سبەی پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەی گەرمی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێت، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و سۆران بە لاوازی نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا لەو ناوچانەش کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوانیوەرۆی رۆژی هەینییەوە، شەپۆلێکی نوێی مامناوەندی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە دەستپێدەکاتەوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر دەبێت، بۆ ناوچەکانی دیکە لاواز دەبێت و تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت، دوابەدوای ئەوە لە رۆژی سێشەممەوە، شەپۆلێکی دیکەی مامناوەند بۆ بەهێزی هەورەبرووسکە و بارانبارین سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی تا ناوەراستی مانگی شوباتی داهاتوو، ماوەیەکی زۆری باراناویمان دەبێت، بەهۆی بەردەوامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەڕاست و بارستەهەوای شێداری دەریای سوور، ئەگەری هاتنی چەند شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بارانبارین و هەورەبرووسکە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە و هەر كەسێك دەستكاریی كوالێتیی بەنزین بكات…
زیاتر ببینە

هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێتكراوەكانی بڵاوكردەوە

راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشكراوەكانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی راگەیاند. خیسوس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی…
Total
0
Share