فڕاکسیۆنی ئەساس پێشوازیی لە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد

فراکسیۆنی ئەساس پێشوازیی لە وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتیان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەغداد، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، د. خالید شوانی، هەرێم کەمال ئاغا، رزگار حاجی حەمە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆنی ئەساس، سەید عەلا حەیدەری کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە کارا بێت، بتوانێت عێراق لەم دۆخەی ئێستا بپارێزێت و سەقامگیری و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان تاوتوێکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share