ئایا مووچەی هیچ مووچەخۆرێک راگیراوە؟

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران باس لە ئەگەری راگیرانی مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران دەکات.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری راگرتنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی مووچەکانیان بەبانکی نەکردووە، بۆ مانگی کانوونی دووەمە، مووچەی مانگی کانوونی دووەمیش هێشتا دابەشنەکراوە.

وتیشی، چەندین مووچەخۆر هەیە، مووچەکانیان بەبانکی کردووە، بەڵام کارتەکانیان بۆ نەهاتووەتەوە.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی ئەو مووچەخۆرانە رادەگیرێت، کە مووچەکانیان بەبانکی نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
زیاتر ببینە

زانکۆیەکی هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە

زانکۆی چەرموو لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ی زانکۆی چەرموو دەکاتەوە بۆ سەردانکردنی بەڕێوەبەرێتیی…
Total
0
Share