ئایات ئەدهەم: کەزیی ئێمە شەرەفە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، کەزیی ئێمە شەرەفە.

د. ئایات ئەدهەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، کەزییەکانی ئێمە شەرەفمانن، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە سەلام بۆ ئەو کەزییەی بڕایەوە بەڵام نەشکێنرا.

دەشڵێت، ئەمڕۆ هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ کچە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕین، بۆ ئەوەی هاوارمان لە بەغدادەوە ببێتە دەنگی ئازارەکانی ئەوان.

ئەوەش دەڵێت، بڕینی کەزی تەنیا دەستدرێژیی نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلێک، بەڵام رەگ و ریشە هەمیشە لەوە قووڵترن کە بپچڕێن، “ژن… ژیان… ئازادی“.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەی حاجیاوا دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، “تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەی قەزای حاجیاوا دەستگیرکرا”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە…
Total
0
Share