قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و تاوتوێی رەشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پاش ئەوەی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، گەیشتنە بەغداد، یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامدا.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبونەوەکە کۆتاییهاتووە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.