هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە بەربەستکردنی چەند رێگەیەک بەهۆی بەفرەوە، بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەینەوە، ئەم رێگایانەی خوارەوە بەهۆی هەبوونی بەفری زۆر و بەستنی رێگەکە بەربەستکراون:
چاڤی لاند-گۆیژە
دۆڵەمیران-هەڕووتە – شاخی گۆیژە لە فلکەی ئەحمەد گرێدەرەوە
رێگەی تونێلی پێشڕەو لە ئێستادا کراوەیە و گرفتی تێدا نییە، بەڵام رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفت دروستببێت و بەربەست بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان و شۆفێران ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو رێگەیانە نەکەن کە ئاماژەمان پێکرد، هەروەها تیمەکانی هاتوچۆ لە ئێستادا سەرقاڵی نەهێشتنی ئەو قەرەباڵغییەن کە لەو رێگایانەدا هەیە.