ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا کۆبوونەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی چوارچێوی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەکە و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیی سوریا کۆبوونەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئاستی ئامادەباشی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق خرایەڕوو، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵ و سەردانی چەند رۆژی پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سنووری عێراق و سوریا.