تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتیی بەهێزی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی رێککەوتنی تێکەڵکردنی هێزەکانی هـ.ـەسـ.ـەدە و و حکومەتی دیمەشق دەردەبڕێت کە لە 18ـی کانوونی دووەمی 2026 واژووکرا.
ئاماژەی بەوەدا، “هەموو لایەنەکان هاوڕا بوون کە یەکەم هەنگاوی بنەڕەتی بریتییە لە پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەست لە ئێستادا، هاوکات بەشێوەی کۆمەڵ رێکارەکانی درووستکردنی متمانە لە هەموو لایەنەکانەوە دەستنیشان بکەین بەمەبەستی چەسپاندنی متمانە و سەقامگیریی بەردەوام.”