وەزارەتی کۆچی عێراق: 19 هەزار عێراقیمان لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندەوە

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، بە 31 کاروان، 19 هەزار کەسیان لە کەمپى هۆلەوە گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق و کەمتر لە 5 هەزار کەسیش ماونەتەوە بگەڕێنەوە.

کەریم نوورى، بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، هەڵوێستی عێراق بەرامبەر بە کەمپی هۆل جدییە. 31 کاروانى گەڕاوەکانی وەرگرتووەتەوە و کۆی گشتیی گەڕاوەکانیش، گەیشتووەتە نزیکەی 19 هەزار کەس.

وتیشی، بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپا کە دوودڵ بوون لە وەرگرتنەوەی هاوڵاتییەکانیان، عێراق لە وەرگرتنەوەى هاوڵاتییەکانى پێشەنگ بووە.

دەشڵێت، “بۆ عێراق دۆخەکە جیاوازە، چونکە کەمپەکە مەترسییە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی و تەنیا کەمپێکی ئاوارەکان نییە، بەڵکو بووەتە مەڵبەندێک بۆ چەکدارکردنی ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکانى داعش”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی سوریا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کورد ئیدانە دەکات و رایگەیاند: ئیدانەی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن…
Total
0
Share