سبەی لە خوێندنگە حكومی و ناحكومییەکانی هەولێر کرایە پشوو

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی لە خوێندنگە حكومی و ناحكومییەکانی هەولێر پشووە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵە و دابەزینی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ و بەستن و شەختەی رێگە و شەقامە سەرەکی و گشتییەکان، پارێزگاری هەولێر لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی تەندروستیی خوێندکاران، بڕیاریدا سبەیش چوارشەممە 21ـی 1ـی 2026، پشوو بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە تەنیا ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین فاتیح: دوای پەسەندكردنی ناوی ئەندامان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

كاندیدێكی سەركەوتووی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، دوای پەسەندكردنی ناوی ئەندامانی ئەنجومەن لە…
Total
0
Share