هەسـ.ـەدە لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسـ.ـەدە) رایانگەیاند، لە کاتژمێر 3 تاوەکو 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان بە ئازایەتی و توانایەکی بەرزەوە بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای سوریایان دایەوە.
دەشڵێت، لە پێکدادانەکانی بەرەی سریندا ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی هێزەکانی حکومەتی سوریا تێکشکێندراون و سەرنشینەکانیان کوژراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە بەرەی گوندی “خان مامەد” لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، هەوڵێکی دیکەی پێشڕەویی سوپای سوریا تێکشکێندراوە.