پەروەردەی گشتیی گەرمیان: سبەی پشووی رەسمییە

بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمییەوە، پەروەردەی گەرمیان پشووی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لەسنووری ئیدارەی گەرمیان و بەتایبەت ناحییەکانی مەیدان و شێخ تەویل و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە زۆر دادەبەزن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو سەلامەتیی خوێندکاران، بە راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بڕیاردرا سبەینێ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنووری ئیدارەی گەرمیان بکرێت بە پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، “پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10…
Total
0
Share