قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەمە (18/1/2026) بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لە بارەی پێکهێنانی هەر دوو حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدراڵ. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دەبێت ئەولەوییەتی هەر دوو حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت و پێکەوە کار بکەن بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عێراق و کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سوریا کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی شـ.ـەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا دەربڕی و رایگەیاند پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵی جدی بدات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و هەنگاوی جدیش بنێن بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی سوریایەکی سەربەخۆ و دیموکراتیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازم فاروق: ئەو پزیشكەی قسەی لەسەر نەخۆشییەكەم كردووە لایەنێك بۆرە وەعدێكی پێداوە كاندیدی بكات

د. كازم فاروق لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا رایگەیاند، “ئەو كەسانەی خۆیان وەك فریادڕەس نیشاندەدەن بە چاكبوونەوەم دەستە رەشەكەیان ئاشكرادەبێت…
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share