قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دیدارم لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، وەبیرم هێنایەوە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن. ئەوان هاوپەیمانێکی کاریگەری ئەمریکا و رۆژئاوا بوون لە تێکشکاندنی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهان.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەختمکردەوە، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیریی کورد بکەن، تا لە چوارچێوەی سوریایەکی سەربەخۆ و دیموکراتیدا مافەکانیان پارێزراوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەولێر و بەغداد ڕێكبكەون مانگانە یەك ملیار دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی حكومەتی عێراق كە ئامادەكراوە تایبەت بە كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share