مەزڵوم عەبدی: داوا لە گەلی خۆمان دەکەین لەگەڵ شەڕڤانان بن

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری سوریا و نێردەی ئەمریکا، گەیشتە دیمەشق و رایگەیاند، داوا لە گەلی خۆمان دەکەین لەگەڵ شەڕڤانان بن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، سەرەڕای هەموو هەوڵ و کۆششەکانمان بۆ راگرتنی پەرەسەندنەکان و کارکردن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام هێرشەکان تائێستاش بەردەوامن.

وتیشی، بە گەلەکەمان دەڵێین، هەوڵەکانمان بۆ هێورکردنەوە و راگرتنی شەڕ بە یارمەتیی لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن، بۆیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە لەگەڵ شەڕڤانامناندا بن و ورە و باوەڕی بەهێزیان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەسەرتاسەری عێراق لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی دروستکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان لە ناوەندەکاندا ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، “کێشەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی…
Total
0
Share