کارەبای سلێمانی: تۆڕی رووناكی بۆ شەقامێک دادەنرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار، تۆڕی رووناكی بۆ شەقامێک دادەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له ‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژهەڵات، به ‌بڕی زیاتر له‌ (181) ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا كە لە دوو بڕگە پێكدێت، جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له:

– چاكسازیكردن لە تۆڕی كارەبای پەستان بەرز و پەستان نزمی (L.T و H.T)ی فیدەری (305) لە سنووری هۆبەی چاكسازیی مەڵكەندی.

– رووناككردنەوەی شەقامی 30 مەتری له‌ گەڕەكی ئیسڵاح – ئازادی.

– كۆی بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 181 ملیۆن و 839 هەزار دینار.

– پڕۆژەکەش له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات سەرپەرشتیی دەكرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای تۆكمە جێبه‌جێده‌كرێت، بڕیاره‌ له ‌ماوه‌ی (120) رۆژدا، كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، پاش پرۆسەی…
Total
0
Share