هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.

هـ.ـەسـ.ـەدە دەشڵێت، حکومەتی دیمەشق رێککەوتننامە واژۆکراوەکەی پێشێل کردووە و لە ئێستادا لە گوندی دبسی ئەفنان-ی رۆژئاوای رەقە پێکدادانی توند لە ئارادایە و هێزەکانیان بەرپەرچی هـ.ـێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق دەدەنەوە.

هـ.ـەسـ.ـەدە ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانمان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی هـ.ـێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشقن لە ناوچەی کێڵگەی نەوتیی سەورا لە باشووری ناوچەی تەبقە، کە لە دەرەوەی بازنەی رێککەوتنەکە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: لیژنەیەکمان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لیژنەیەکی باڵایان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە و دواتر بە شەفافانە…
Total
0
Share