کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی لە بەشێکی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە هەندێک ناوچە لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک؛ پلەی گەرمییش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەگەڵ بارینی نمەباران، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێک ناوچە لە پارێزگای کەرکوک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکانی هەرێم دەبێت.

لەبارەی پلەی گەرمییەوە دەڵێت، نزمترین پلە بە نزمی دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین پلە بەرزتردەبێتەوە بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

پیرمام : 7 پلەی سیلیزی

سۆران : 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 9 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share