لە بەیاننامەیەكدا بەناوی سوپاوە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ئەنجامدانی كودەتا و دەستگرتن بەسەر دەسەڵات-دا لە میانمار ڕاگەیەنرا، دەسەڵاتی وڵاتیش ڕادەستی مینگ ئۆنگ هیلیانگ، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان كرا، لەگەڵ ڕاگەیاندنی باری لەناكاو بۆ ماوەی ساڵێك.
لە بەیاننامەكەدا بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لەو ماوەیەدا و، دواتریش گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات درا.
مینگ ئۆنگ هیلیانگ كێیە؟
هیلیانگ لە ساڵی 2011 سەركردایەتی هێزە چەكدارەكانی گرتەدەست، دواتریش ویلایەتەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە تا شوباتی 2016 درێژكرایەوە.
لەو ماوەیەدا چەندین تۆمەتی ئاراستەكرا تایبەت بە سەركوتكردنی رۆهینگا، لەگەڵ پێشێلكاری بەرامبەریان، ئەمەش هانی ویلایەتە یەكگرتووەكانیدا لە ساڵی 2019دا سزای بەسەردا بسەپێنێت.
لەماوەی وەرگرتنی سەركردایەتی سوپادا، جەنەڕاڵەكە دەسەڵاتی خۆی لە وڵاتدا بەهێزكرد، تا ئەوەی گەیشتە هێز و پۆستێك هاوشانی پۆستی جێگری سەرۆكی وڵات، ئەمڕۆش ئەو پلەدارە كە یاسای لە زانكۆی یانگۆن لە ساڵی 1972 تا 1974 خوێندووە و دواتریش پەیوەندی بە ئەكادیمیای سەربازییەوە كردووە، كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی لە وڵاتدا كرد، پاش دەستبەسەركردنی دیارترین سەركردەكانی میانمار، لەنێویشیاندا ئۆنگ سان سوكی، سەرۆك و سەركردەی ناسراوی وڵات، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی تشرینی دووەمی ڕابردوو.
زیادبوونی بارگرژییەكان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارگرژییەكان لەنێوان حكومەتی مەدەنی و سوپادا زیادیكرد، ئەمەش مەترسی ڕودانی كودەتای لەسایەی ئەو هەڵبژاردنەدا كە سوپا بە ساختەكاری ناویبرد هێنایە ئاراوە.
لە هەڵبژاردنەكەدا (كۆڕبەندی نیشتیمانی لەپێناو دیموكراسیەت) زۆرینەی بەدەستهێنا.
هەروەك نیگەران و ترسەكان زیادیكرد، پاش ئەوەی فەرماندەی سوپا كە بە كەسایەتییەكی خاوەن دەسەڵات لە بۆرما دادەنرێت ئەگەری هەڵپەساردنی دەستوری بەدوورنەزانی.
س: ئەلعەرەبییە