بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە هەر ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەردانی یەكگرتوو، كۆمەڵ و هەڵوێستیش بكات.