مەرسوومێکی کۆماریی چارەنووسساز لە شەرعەوە بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان

سەرۆککۆماری سوریا، مەرسوومێکی کۆماریی بڵاوکردەوە و تێیدا، چەند فەرمانێکی چارەنووسساز بۆ کوردانی رۆژئاوا خراونەتەڕوو.

گرنگترین خاڵەکانی مەرسوومەکە:

– دانپێدانان: هاوڵاتییانی کوردی سوریا، بەشێکی بنەڕەتی و رەسەنی گەلی سوریان.

– زمانی کوردی: وەک زمانێکی نیشتمانی دادەنرێت و رێگە بە خوێندنی لە خوێندنگە حکومی و تایبەتەکاندا دەدرێت لەو ناوچانەی کورد رێژەیەکی بەرچاوی دانیشتووانی پێکدەهێنن.

– مافی کەلتووری: دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی فرەڕەنگیی کەلتووری، زمانی و مافی هاوڵاتییانی کورد بۆ زیندووکردنەوەی کەلتوور، هونەر و پەرەپێدانی زمانی دایکیان، مسۆگەردەکات.

– وەڵاتینامە: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یاسا و رێکارە تایبەتەکانی سەرژمێریی ساڵی 1962 و پێدانی وەڵاتینامەی سوریی بە هەموو کوردانی بێناسنامە.

– نەورۆز: دیاریکردنی جەژنی نەورۆز (21ـی ئادار) وەک پشوویەکی رەسمی بە مووچەوە لە سەرتاسەری سوریادا، بەوپێیەی جەژنێکی نیشتمانییە.

– دژایەتیی جیاکاری: دامەزراوە میدیایی و پەروەردەییەکانی دەوڵەت، پێویستە وتارێکی نیشتمانیی گشتگیر پەیڕەوبکەن و هەر جۆرە جیاکارییەک لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان زمانی، قەدەغەیە.

لە مەرسوومەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەم فەرمانانە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاریان پێدەکرێت و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون، بۆ دەرکردنی رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ وەڵامێکی باش و کردەیی هەرێمی نەداوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان لەلایەن شاندەکەیەوە کە ڕەوانەی بەغدادیکردووە نیازپاکی نیشانداوە، بەڵام تا ئێستا…
Total
0
Share