بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوەکە لەسەر رێگە تازەکەی هەڵەبجە -سەیدسادق بووە، تێیدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لەنێوان مینی پاسێک و تراکتۆرێکدا روویداوە؛ ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە شۆفێری تراکتۆرەکە بووە.