دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ئەو وتاربێژەی دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر شەڕڤانان بەکارهێنا دەستگیرکرا

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو وتاربێژەی ئەمڕۆ لە سلێمانی دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر شەڕڤانان بەکارهێنا دەستگیرکرا.

عەقيد کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ـی 1ـی 2026، لە مزگەوتی بەختەوەریی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، وتاری رۆژی هەینی بووەهۆی دروستبوونی ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لە مزگەوتەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان، وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی، (هەڤاڵ فارس مەولوود) پیشەی ئەندازیارە و خۆبەخشانە وتاربێژی (مزگەوتی بەختەوەری)ـیە، دوای لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت ناوبراو لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر بە کوردانی رۆژئاوا بەکارهێناوە و ئەمەش بووەتەهۆی ناڕەزایی لای نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتە.

دەشڵێت، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباری ناوبراو بە ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕوانی هەرێم و عێراقین

وتەبێژی ئەپیکور رایدەگەیەنێت، “بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چاوەڕوانی نووسراوی رێککەوتنی هەرێم و عێراقین”. مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share