تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا رایگەیاند، ئەمریکا لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی سوریا لەسەر هێڵە.
ئاماژەی بەوەشدا، بێوچان کاردەکەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان.
دەشڵێت، کاردەکەین بۆ نێوەندگیریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) و حکومەتی سوریا بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر مێزی گفتوگۆ.