ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار راگەیەندرا

ئەنجومەنی نوێنەران ناوی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردەوە، کە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پەسەندکراون.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی 4 لە یاسای کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ژمارە (8)ـی ساڵی 2012، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی ئەو کاندیدانە رادەگەیەنێت، کە مەرجە یاساییەکانی کاندیدبوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تێدایە، وەک لە ماددەی (1)ـی یاسای پێشوودا هاتووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- شوان حەوێز فەریق

2- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق

3- حسێن تەها حەسەن

4- نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم

5- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی

6- سامان عەلی ئیسماعیل

7- سەباح ساڵح سەعید

8- عەبدوڵڵا محەمەد عەلی

9- عەبدوللەتیف محەمەد جەمال

10- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین

11- نزار محەمەد سەعید

12- سەردار عەبدوڵڵا مەحمود

13- فوئاد محەمەد حسێن

14- موسەننا ئەمین نادر

15- نەوزاد هادی مەولوود

ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ئەو کەسانەی ناویان لەناو ئەو کاندیدانەدا نییە کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە و داواکارییان پێشکەشکردووە، مافی ئەوەیان هەیە تانە لە دادگای باڵای فیدراڵی بدەن بە پێشکەشکردنی داواکارییەکی نووسراو، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share