وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی قاچاخە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، سیستمی راستەوخۆ ئەسیکۆدا بەشێوەیەکی راستەوخۆ نرخەکان بەرزناکاتەوە، بەڵکو ژینگەیەکی باشتر بۆ بازرگانی دەسازێنێت و تێچووی ناپێویست کەمدەکاتەوە، هەروەها بازاڕێکی هاوسەنگ دەسازێنێت.

وتیشی، سوودێکی گەورەی سیستمەکە ئەوەیە کە قاچاخ ناهێڵێت و سەقامگیرییەکی زیاتر بە بازاڕ دەدات، هەروەها وادەکات کە چاودێرییەکان لە دەروازە سنوورییەکان چڕتر ببنەوە و کێبڕکێیەکی دادپەروەرانە دەڕەخسێنیت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share