نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کەمدەکرێتەوە؟

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ 700 هەزار دینار کەمدەکرێتەوە.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاردراوە کە ئەمساڵ نرخی کڕینەوەی تۆنێک گەنم لە 850 هەزار بۆ 700 هەزار دینار کەمبکرێتەوە، ئەمەش واتە، نرخی هەر تۆنێک گەنم، 150 هەزار دینار دادەبەزێت.

وتیشی، بڕیارەکە گشتییە و هەموو عێراق دەگرێتەوە، ئامانجیش ئەوەیە زۆرترین جوتیار سوودمەند ببن.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دیاریکردنی پشکی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لیژنەی باڵای تەکنیکیی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆببنەوە و بڕەکە یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
Total
0
Share