شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق دەگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، شەپۆلێکی زۆر چڕی خۆڵبارین تەواوی ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای عێراق، پارێزگای ئەنبار و باشووری پارێزگای موسڵی گرتوەتەوە.
وتیشی، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و دەگاتە بەشێک له ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.