کەشناسیی عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو 463 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2025دا، 463 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون.
بەگوێرەی کەشناسیی عێراق، ساڵانە زۆرینەی بومەلەرزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران (وەک پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دیالە و میسان) روودەدەن.