ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و دوو پرسی سەرەکی تاوتوێ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی پوختەی ساڵی دارایی 2025 و تاوتوێكردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستانە بۆ ساڵی 2026.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دووەمین تەوەری کۆبوونەوەکە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی سێقۆڵیی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share