سەرچاوەیەکی یاسایی لە سلێمانی: دۆسیەی لاهور جەنگی بورهان لە سلێمانی دەمێنێتەوە

سەرچاوەیەکی یاسایی لە سلێمانی رایگەیاند، دۆسیەی یاسایی تۆمەتبار لاهور جەنگی بورهان لە سلێمانی دەمێنێتەوە و ناگوازرێتەوە بۆ هەولێر.

ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خودی لاهور جەنگی بورهان و تۆمەتبارانی دیکەش، هەر لە سلێمانی دەمێننەوە و تەنیا دۆسیەکەیان بۆ وردبینیی تەمیزی، دەڕواتە هەولێر، بەپێی یاسا بەرکارەکانیش، هەر تاوانێک لە ناوچەیەک رووبدات، دەبێت تۆمەتباران لە هەمان دادگای ئەو شوێنەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە، دادگایی بکرێن بەپێی تایبەتمەندیی سنووری رووداوەکە.

وتیشی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتباران بەمەبەستی دادگاییكردن بەپێی ماددەی 58 لە یاسای سزادانی عێراقی برانە بەردەم دادگا، كە پەیوەستە بە (ئیتفاقی جینائی) رێككەوتنی تاوانكاری، لەسەر داوای پارێزەرانی تۆمەتبار (لاهور جەنگی بورهان و هاوەڵەكانی) كە داواكەیان ئاراستەی دادگای پێداچوونەوەی (تەمیز) هەرێمی کوردستان كردبوو و داوای پێداچوونەوەیان لەو دۆسیە كردبوو، لە بەرامبەردا بەمەبەستی وردبینی، دادگای تاوانەكانی سلێمانی دۆسیەكەی رەوانەی دادگای تەمیزی هەولێر كرد، تەنیا بۆ پێداچوونەوە بەو بڕیارانەی لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدا دراون.

سەرچاوەكە یاساییەکە رەتیشیكردەوە، دۆسیەكە بەمەبەستی بڕیاردان و لێکۆڵینەوە، رەوانەی هەولێر كرابێت و رایگەیاند، تەنیا بۆ پێداچوونەوە رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی (تەمیز) هەولێر كراوە. کە ئەمەش لە رووی یاساییەوە ئاساییە و بۆ هەموو کەیسێک دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لەم دۆسیەیە، تۆمەتبار (لاهور جەنگی بورهان و تۆمەتبارانی هاوەڵی)، بە دۆسیەیەكی دیکە تۆمەتبارن بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ کاریزما لە پاراستنی هاوسەنگی و دوورخستنەوەی هەرێم لە ململانێ ناوچەییەکاندا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندینجار لە کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەكان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیەكە بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و مسۆگەرکردنی…
Total
0
Share