ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە رۆژی سێشەممەوە تاوەکو ئێستا، 12 هاوڵاتیی مەدەنی لە پێکدادانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و 64ـی دیکەش برینداربوون.
دەشڵێت، زۆربەی بریندارەکان هێشتا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان گیریانخواردووە کە بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی تانک، تۆپخانە و درۆنەوە، لە ناوچەکە نیشتەجێبوونەکان کراونەتە ئامانج.